ئاسایشی پەیەدە: نەخوا دەناسین نە محمەدیش

خواكوڕك
 
ئەمرۆ لەكاتی سەردانی كردنی دایك و باوكی، رەنگین شەرۆ،دەكەوێتە بەر پەلاماری ئاسایشی پەیەدە، هێرش دەكرێتە سەر و لەكاتێكدا كە ناو براو دووگیان بوو،
 
بەگوێرەی راگەیاندراوێك كە كەناڵی رووداو بڵاو كردۆتەوە، رۆژی 22-9-2016، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان ، رێگریان کرد لە چوونی رۆژنامەڤانی تۆڕی میدیایی رووداو (رەنگین شەرۆ) بۆ ئەوەی بچێتە لای دایک و باوک و کەسوکاری لە گوندی (دووگرکا)ی نزیک لە شارۆچکەی (گرکێ لەگێ)ی سەر بە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان . 
 
وەك لەروونكردنەوەكەی رووداو هاتووە، رەنگین شەرۆ ، دوای ئەوەی کاژێر 12 ی نیوەڕۆ لە دەروازەی پێشابیر – سێمالکا لە باشووری کوردستان دەپەڕێتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی سەردانی کەسوکاری نەک کاری رۆژنامەڤانی ، لەلایەن کارمەندانی سنوور کە سەر بە کانتۆنی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان ، کاروبارەکانی دەربازبوون بۆ رۆژئاوای کوردستان تەواو دەکات و لەلایەن باوکییەوە پێشوازی لێدەکرێت ، بەڵام لە شوێنی سوواربوون لە مینی باسەکان ، لەلایەن ئاسایشی کانتۆنی جزیرە بانگدەکرێت و پێیدەڵێن نابێ بچێتە رۆژئاوای کوردستان و دەبێ بگەڕێتەوە باشووری کوردستان و، بە قسەی ناشیرین زۆر سووکایەتی بەکاری خۆی و رووداو دەکەن . دوای ئەوەی رەنگین شەرۆ ، پێیاندەڵێت ئەو بۆ سەردانی گوندەکەی و کەسوکاری هاتووەو پاش ئەوەی هەموو کاروباری دەربازبوونی تەواوکردووە ، نایەوێت بگەڕێتەوە ، کارمەندێکی پیاوی ئاسایش و چەند کارمەندێکی ژنی ئاسایشی کانتۆنی جزیرە ، هێرشدەکەنە سەر رەنگین شەرۆ ، جلوبەرگی دەدڕن و ئازاری دەدەن ، سەرەڕای ئەوەی کە زانیویانە کە دووگیانیشە. کە باوکی کچەکەی بەوشێوەیە دەبینێ هاوار دەکات و داوایان لێدەکات : ” بۆ خاتری خوا و بۆ خاتری پێغەمبەر وا لە کچەکەم نەکەن و ، رێگەی لێنەگرن “، بەڵام ئەو کارمەندانە پێیدەڵێن : ” ئێمە خواو پێغەمبەر ناناسین “. بەوشێوە تووندوتیژە رێگەی چوونە رۆژئاوای کوردستان لە رەنگین شەرۆ دەگرن و بە بەلەمێک دەینێرنەوە باشووری کوردستان. 
Back to top button