نیمار هه‌ڵه‌م كرد چوومه‌ پاریس سان جێرمان و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌

نەیمار دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنەو ئەو یاریزانە داوای کردووە جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە و له‌و باره‌شه‌وه‌، رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە” نیمار په‌شیمانه‌ و دانی به‌ هه‌ڵه‌ی خۆیناوه‌.”

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە، كه‌ یاریزانی به‌رازیلی، نەیمار داسێلڤا، پێش پێکانەکەی قسەی لەگەڵ یاریزانە نزیکەکانی خۆی لە یانەی بەرشەلۆنە لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی کردووەو تەمەنای خواستووە لە هاوینی 2019 بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنەو جارێکی تر درێسی یانە کەتەلۆنیەکە بپۆشێت، هه‌روه‌ها هاوڕیكانی دڵنیاکردۆتەوە.” کە چوونی بۆ یانەی پاریس سانجێڕمان بڕیارێکی هەڵە بووەو لێی پەشیمانە.”

نەیمار لە هاوینی رابردوو بە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەوە چووە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و چەند رۆژنامەیەکیش باس لەوە دەکەن ئەو یاریزانە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات.”

Back to top button