وه‌زیری په‌روه‌رده موژهدهیهك له باره‌ی مووچه‌ی مامۆستایانه‌وه ئاشكرا ده‌كات
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند.” كه به‌ر له جه‌ژنی نه‌ورۆز، دوو مووچه به‌سه‌ر مامۆستاان دابه‌شده‌كرێت.”
له‌و باره‌وه، (د.پشتیوان صادق) وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی له رێوره‌سمی رۆژی جل و به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی له شاری سلێمانی رایگه‌یاند.” كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێش نه‌ورۆز، مووچه‌یه‌ك دابه‌شده‌كات به‌سه‌ر مامۆستایان و ئه‌گه‌ر مووچه‌ی به‌غداش بگات، ئه‌وه ده‌بێت به دوو مووچه و پێكه‌وه دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر مامۆستایان، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه مووچه‌كه‌ی هه‌رێم دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر گوتی.” كه به دڵنیایه‌وه پێش نه‌ورۆز مووچه دابه‌شده‌كه‌ین به‌سه‌ر مامۆستایان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له‌م هه‌فته‌یه حكومه‌تی عێراقی رایگه‌یاند، كه موچه‌یه‌ك له لایه‌ن به‌غداوه به بێ پاشكه‌وت ره‌وانه‌ی مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و دابه‌شده‌كرێت.”