ئه‌مڕۆ به‌هێزترین یاری له‌ خولی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

بریارە ئەمرۆ شه‌ممه‌ لە یارییەكانی جه‌وله‌ی (30)ی خولی نایابی ئینگلیزی هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول رووبەرووی یەكترده‌بنه‌وه‌ و یاریگای شه‌یتانه‌ سوره‌كان گڕ ده‌گرێت.”

له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌ ئه‌وه‌ زاندراوه‌.” كه‌ یارییەكە له‌ كاتژمێر (3:30)ـی ئێوارە بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ئۆڵدترافۆرد) لەشاری مانچستەر بەرێوەدەچێت و هەردوو یانە ركابەری سەرسەختی یەكترن بۆ ئەوەی پلەی دووەمی ریزبەندی مسۆگەربكەن و رێگە نەدەن بكشێنەوە دواوە و لە چامپیۆنس لیگ دووربكەونەوە”.

مانچستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی (62) خاڵ پلەی دووەمی گرتووە و بەجیاوازی (16) خاڵ لەدوای مانچستەر سیتی پێشەنگ دێت ، بە (2) خاڵیش پێش لیڤەرپوول دێت”.

هەرچی لیڤەرپوولە لەدوای بردنەوەی لە یانەی پۆرتۆ و گەیشتنی بە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ ئەمە یەكەم یارییە ئەنجامی دەدات و بەهیوایە لەسەركەوتنەكان بەردەوام بێت”.

Back to top button