چۆن ده‌زانیت كه‌سی به‌رامبه‌ر ئیره‌ییت پێ ده‌بات و چۆنیش خۆت ده‌پارێزی له‌و حاڵه‌ته‌.

زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كان ئیره‌یی به‌ یه‌كتری ده‌بن، هه‌ندێك جار له‌ شتی باشه‌ و هه‌ندێك جار له‌ خراپه‌ و هه‌ندێك جار له‌ هاوشێوه‌یی و هه‌ندێك جار ده‌وڵه‌مه‌ندی یا جوانی یا هه‌ر شتێكی تر كه‌ شیاویئ یره‌یی بردن بێت.”

خۆیان بەتۆ بەراورد دەكەن ؟ ئاوات دەخوازن لە شوێنی تۆ بونایە ؟ ئەمە ئەو هەستەیە كە كەسانێكی هەمیشە لە ناخیاندایە كە ئیرەیت پێدەبەن ، ئارەزوو دەكەیت ئەو كەسە بناسیت كە بەڕاستی ئیرەیت پێ دەبات ؟

سوود لەم چەند نیشانەیە وەربگرە بۆ ئەوەی ئەو كەسە بناسیتەوە كە ئیرەیت پێدەبات و ڕەنگە تۆ بێئاگا بیت لێی:-

-بەردەوام پێت دەڵێت كە سەركەوتنی تۆ بەهۆی بەختتەوە بوە و بە بەختت باش بوە بۆیە ئەوەت بەدەست هێناوە .

-جۆرێك قسەو قسەڵۆكت بۆ دروست دەكات كە لە بنەڕەتدا بێ بنەمایە و تەنها ویستی ئەو شكاندنی كەسایەتی تۆیە یان ئەو كاتەی كەسێكت خۆش بوێت هەوڵی ئەوە دەدات كەسەكەت  لا ناشرین بكات  لەبەر ئەوەی ئیرەیت پێ دەبات .

-ڕق و كینەی ناخی ئەو دیارە بەرامبەرت و دەتوانیت هەست بەوە بكەیت بەشێوەیەكی ئاشكرا ئەمە لە كاتێكدا بێ ئەوەی تۆ هیچ ئازار و زيانێكت بەو گەیاندبێت .

 

-بەردەوام ویستی ئەوەی هەیە بزانێت تۆ چی ئەنجام دەدەیت و چی دەكەیت و كاتێك دەگەیتە ئاستێكی گونجاو ڕەخنەت لێدەگرێت .

 

-ئەو كاتەی قسەت لەگەڵ دەكات لەسەر بابەتێك تەماشای ناو چاوەكانت ناكات چونكە هەست بە كەمی دەكات و ئەگەر تەماشای چاوەكانت بكات ئەوە زیاتر ئازار دەچێژێت .

-هەوڵی ئەوە دەدات سەركەوتن و خۆشیەكانت لێ بشێوێنێت و كاربكاتە سەر ژیانت .

-هەموو ئەو كەسانەی لە دەوروبەرتن پیرۆزبایت لێدەكەن تەنها ئەو نەبێت : ئەمە یەكێكە لە نیشانەكانی ئیرەی بردنی كەسی بەرامبەر كە هەرگیز نایەوێت تۆ بەسەركەوتوی ببینێت .

-هەست بەوە دەكەیت كە دەیەوێت دژایەتیت بكات لەپێش چاوی هاوڕێكانت ، و زۆركات باس لە پلان و كارەكانت دەكات لەپێش چاوی ئەوان و هەندێكجار بەجۆرێك قسەدەكات كە ئەویش هاوشێوەی تۆ دەتوانێت زۆر كار بكات و خۆی بە تۆ بەراورد دەكات بەبەردەوامی .

ئێستا ئەو نیشانانەت زانی كە لە ڕێیەوە دەتوانیت ئەو كەسە بناسیتەوە كە ئیرەیت پێ دەبات ، دەتوانیت خۆت بڕیاری ئەوە بدەیت ئەگەر هاوڕێیەك یان كەسێكی نزیكت لەم شێوەیەیە بێت چۆن ڕەفتاری لەگەڵ دەكەیت ، خۆت دوور دەخەیتەوە لەو یان بە زیرەكانە مامەڵە دەكەیت.

Back to top button