جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی نێوخۆییه‌وه كۆده‌بێته‌وه
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ شه‌ممه جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆببێته‌وه و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەبێت.”
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای نێو بزوتنه‌وه‌كه ده‌ستی كه‌وتووه.” كۆبونه‌وه‌كه‌ی گۆڕان هێنده‌ی په‌یوه‌سته به كێشه نێوخۆییه‌كانی گۆڕانه‌وه هێنده وه‌كو كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه كێشه‌ی زۆره و به‌شێك له ئه‌ندامه باڵاكانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه یه‌كتری ناخوێننه‌وه له ئێستاداو گرفتی زۆر تووشی بزووتنه‌وه‌كه بووه له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌كی.
هه‌روه‌ك زاندراوه لە کۆبوونەوەکە باسی ناکۆکییە نێوخۆییەکانیش دەکرێت کە لەسەر میدیای گۆڕان و چۆنیەتی دەستنیشانکردنی کاندیدەکانی بزووتنەوەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دروستبووە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” كۆبوونه‌وه‌كه لە كاتژمێر 10:00ی ئەمڕۆ شەممە 10/3/2018، دوای دوو هەفتە لە دواخستنی کۆبوونەوەکەیان ،جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی سلێمانی ده‌ستیپێكرد و كۆبونه‌وه‌كه به‌ردوامه.