گه‌ر ده‌ته‌وێت منداڵه‌كه‌ت ته‌ندروست باش بێت پێداویستی پلاستیك و نایلۆن به‌كار مه‌هێنن

له‌ ماوه‌ی رابردوو له‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌.” كه‌ توێژەران هۆشداری دەدەن، لە بەكارهێنانی پێداویستی (پلاستیك – نایلۆن) لەلایەن منداڵانەوە و بەوەی مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكات.”

بە پێی راپۆرتێكی پزیشكی ئەمریكا، لە ماوەی ساڵانی 1991 تا 2015 زیاتر لە 45 هەزار منداڵی خوار تەمەنی 3 ساڵ بەهۆی بیرنداربوون و بەكارهێنانی كەلوپەلی پلاستیكی، لە ژووری فریاكەوتندا چارەسەری خێرایان بۆ كراوە، زۆرینەی كێشەكان ئەوكاتە روویانداوە كە منداڵان بەسەر ئەو كەلوپەلانەدا كەوتوون.

هەروەها 71% ئەو برینداربوونانە لە تەمەنێكدا كە منداڵان تازە فێری رۆیشتن دەبن و ئەو كەلوپەلانە بەكاردەهێنن لە ناوچەی لووتی منداڵ و لە منداڵانی خوار تەمەنی یەك ساڵیدا رووی داوە توێژینەوەكەش لە نەخۆشخانەی ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمەریكی ئەنجام دراوە.

توێژینەوەیەكی ئاژانسی ژینگەی ئەمریكاش ئاماژە بەوەدەكات كە پلاستیك (نایلۆن) بە یەكێك لەو (20) مادە بەرهەمهێنراوانە دادەنرێت كە مەترسیدارترین مادەن بۆ ژینگە و تەندروستی‌، چونكە هەموو جۆرەكانی كیسەی نایلۆن لەبەرهەمە نەوتیەكانن.

ئا/ ڕ.ت.س

Back to top button