فواد مه‌عسووم له‌مێژووی سه‌رۆككۆماری دا ته‌نها وه‌ڵامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی داوه‌ته‌وه
له‌مێژووی ویلایه‌تی سه‌رۆككۆمار بوونی فواد مه‌عسووم، تاوه‌كو ئێستا له‌به‌شی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دا ته‌نها وه‌ڵامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان تێدایه، ته‌نها وه‌ڵامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی داوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش له‌مه‌ڕ بێده‌نگی دا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ره‌خنه‌ی له‌سه‌رۆككۆمار گرتبوو”.
ئومێد خۆشناو له‌مه‌ر بێده‌نگ بوونی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشه‌ڵكاریه‌ی ده‌ستووریه‌ی كه له‌لایان ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌كرێت دژی كورد ره‌خنه‌ی تووندی له سه‌رۆككۆمار عێراق گرتوو له نامه‌یه‌كی سه‌ر كراوه‌دا به سه‌رۆككۆماره كورده‌كه‌ی عێراقی راگه‌یاند”به‌ڕێز وێڕای خوازیاربوونی ته‌ندروستیه‌کی باش بۆ تۆ،ئه‌گه‌ر جه‌نابیشت له سیحه‌ت وئه‌حواڵی ئێمه گه‌لی کوردستان ده‌پرسی،شوکر بۆ خودا سیحه‌تمان زۆرباشه‌و بۆ ئه‌حواڵیش له‌سایه‌ی پێداگری وهه‌ڵوێست وکۆششی جه‌نابتان،ئێمه له‌وپه‌ڕی گوزه‌ران خراپی وبێ مووچه‌ی وچاوه‌ڕوانی داین و،خه‌ریکه گو‌ێشمان کاس ده‌بێ له هه‌ڕشه به‌رده‌وامه‌کانی به‌غا.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” وه‌لێ به‌ڕێز، ڕۆژانه ئێمه گوێ بیستی ده‌نگی هه‌ڕه‌شه ئامێز وپه‌نجه شه‌قاندنی هه‌موو لایه‌ک ده‌بین،ته‌نها جه‌نابتی هیچ قسه‌یه‌ک یان گوفتارو کردارێکت نیه‌و بێ ده‌نگیت هه‌ڵبژاردوه!، به‌ڕێز فه‌خامه‌تی سه‌رکۆمار، ئێستا ئێمه له‌نێو ڕۆژه جوانه‌کانی ئادارو نه‌ورۆز ڕاپه‌ڕین قسان ده‌که‌ین،بیرت دێ نه‌ورۆز بۆ مانه‌وه‌مان بوو،ئادار سه‌رهه‌ڵدان و سه‌رنه‌وی نه‌کردنمان بوو،ڕاپه‌ڕینیش شکۆو شه‌رفمه‌ندیمان بوو؟ ئه‌ی ئێستا جه‌نابت له‌سایه‌ی ده‌ریایه‌ک خوێن وفرمێسک،وا له‌سه‌ر ته‌ختی سه‌ر کۆماری و نه‌ورۆز وبه‌هارو ڕاپه‌ڕین و ئیڕاده‌ی گه‌لێک تۆی به‌و شوێنه گه‌یاند،ئاخر به‌ڕێزم چۆن ده‌کرێ وچۆن ده‌بێ،تۆ قسه و هه‌ڵوێستێکت نه‌بێ،ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌قسه‌نێی پێم ناڵێی که‌ی دێیه ده‌نگ؟!.
هه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌دا سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌رێگای گوته‌بێژه‌كانیه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆی به‌كار ده‌هێنێت و ده‌لێت من پارێزه‌ری ده‌ستوورم، سوێندی یاسایم خواردووه ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كه‌ركووك و خورماتوو و پێشه‌ڵكردنی ده‌ستوور هه‌موو دونیایی هێناوه‌ته ده‌نگ ته‌نها ئه‌و نه‌بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ره‌خنه‌گرانی سه‌رۆككۆمار پێیان وایه سوێندی یاسایی بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی شیعه له‌عێراق خواردووه نه‌ك بۆ ده‌ستوور”.