سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ كه‌ركووك، پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش و داعش و میلیشیاكانی حشدیش له‌ناو كه‌ركووكن

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی دواین زانیاری له‌باره‌ی كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، گروپی داعش و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌ناو كه‌ركووك دا هه‌ن، له‌ئێستاشدا پێشمه‌رگه‌ خۆبه‌خشه‌كانیش داخڵی ناو كه‌ركووك بوونه‌”.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كه‌ له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت و رایگه‌یاند، پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌ركووك، گروپه‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌ئێستادا له‌دۆخێكی وا دا نین، كه‌ بتوانن ئه‌منیه‌تی شاره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن بۆیه‌ پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خشه‌كانیش داخڵی ناو كه‌ركووك بوونه‌، به‌ڵام له‌دژی داعش و حشدی شه‌عبی شه‌ر ده‌كه‌ن، داعشیش دژی حشده‌ و حشدش دژی هه‌ردوو گروپه‌كه‌یه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ” دۆخی كه‌ركووك له‌ لێواری ته‌قینه‌وه‌ دایه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌، له‌هه‌ر كاتێك داعش به‌ئاراسته‌ی داگیركردنی كه‌ركووك هه‌نگاو بنێت، شه‌وانه‌ش پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش زیاتر داخڵی شاری كه‌ركووك ده‌بن، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری سه‌ر به‌ لاهوریش تاو نا تاوێك له‌ژێر ئه‌وامری حشدی شه‌عبی بۆ پاراستنی هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی له‌ هه‌ندێك شوێندا جێگیر ده‌كرێن”.

 

Back to top button