نەجمەدین كەریم وەڵامی فراكسیۆنی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ دەداتەوە لەسەر هۆشیار زێباری

خواكوڕك
 
ماڵپەری وۆڵ سترێت جۆرناڵ ی ئەمریكی لەزاری نەجمەدین كەریم بڵاوی كردۆتەوە كە لێسەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری هیچ پەیوەندی نەبووە بە یاسا و بابەتێكی سیاسیی بووە.
 
 
نەجمەدین كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسی و پارێزگاری كەركووك بۆ ئەو رۆژنامە ئەمریکی بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ڕابردوودا ئەو تۆمەتانەی دژی هۆشیار زێباری خراونەتە ڕوو، هەڵبەستراون.
 
پارێزگاری کەرکووک پێی وایە کە ئەو بارودۆخەی هاتووەتە پێشەوە، درزی نێوان پێکهاتەکان قووڵتر دەکاتەوە و ئەو فشارەش زیاتر دەکات کە ”حکوومەتە شیعەکەی بەغدا لەسەر کەمینەکان“ دروستی دەکات.
 
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەی نەشاردووەتەوە: ”شیعەکان فێرنین کە چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵکی دیکەدا بکەن، ئەوان فێر نەبوون کە چۆن مامەڵە لەگەڵ عەرەبی سوننە یان چۆن مامەڵە لەگەڵ کوردەکاندا بکەن“.
Back to top button