به‌به‌ڵگه: له‌كه‌ركووك چوار گه‌ره‌كی كوردی سه‌رجه‌م خانووه‌كانی ده‌روخێنرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/03/353465364.jpg)
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی كه ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، راكان سه‌عیدی پارێزگاری كه‌ركووك كه له پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چووه شوێنی نه‌جمه‌دین كه‌ریمی پارێزگاری كه‌ركووك، بریاری داوه گه‌ره‌كه‌كانی چه‌نجا عه‌لی و ده‌روازه و فه‌یله‌ق و بارودخان، به ته‌جاوز له قه‌ڵه‌م بدرێت و ده‌بێت بروخێنرێت”.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه، كه راكان سه‌عیدی پارێزگاری كه‌ركووك، واژووی له‌سه‌ر كردووه، هه‌ریه‌كه له گەڕەکەکانی (پەنجا عەلی،دەروازە،فەیلەق،بارودخانە…هتد..)بەتەجاوز ئەژمار دەکرێن و دەبێت بڕوخێندرێن”.
شایانی باسه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان ” بافل تاڵه‌بانی و ئاراس جه‌نگی و لاهور جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، ئه‌م شاره رۆژ دوای رۆژ دۆخی خه‌ڵك زیاتر خراپ ده‌بێت و هه‌وڵی له‌ناو بردنی كورد ده‌درێت له‌م شاره”.
![](http://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/03/28872491_1523666097730644_824212156906995712_n.jpg)