شاخه‌وان عه‌بدوڵا: هه‌رگیز به‌رهه‌م ساڵح نابێته سه‌رۆككۆمار و ده‌بێت لێ پێچینه‌وه‌ش له فواد مه‌عسووم بكرێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌دژی بێ هه‌ڵوێستی فواد مه‌عسووم هاته سه‌ر خه‌ت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ژێر ناونیشانی ” ئیتر به‌سه خۆسوككردن و بێده‌نگبوون له به‌رده‌وامیی دەستدرێژییه‌كان بۆ سەر یاسا و فیدڕاڵیەت و هاووڵاتیبوون” ده‌نووسێـ” بەسە ئیتر، دەبێت سەرۆك كۆمار هەڵوێستی هەبێت و بێ دەنگی بشکێنێت، ئەو نوێنەری كوردە و بە دەنگ و دەستوبازووی خۆی لەوێ نییە، ئەو لەو چوارساڵەدا یەك جووڵەی نەبووە كە خزمەتی كوردستان بكات، یان كوردستان لە جەهالەت و زێدڕۆییەكانی بەغدا بپارێزێت، بۆیە لەسەر ئەو كەمتەرخەمی و بێدەنگییەی دەبێ موحاسەبەش بكرێ، ئەو نوێنەرێكی شاییستە نەبووە بۆ گەلەكەی”.
هه‌روه‌ها شاخه‌وان عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر جوڵه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح ده‌لێـ”زۆر جار باس لەوە دەکرێت دكتۆر بەرهەم لەسەر بابه‌تی مووچە لەگەڵ عەبادی بە تەلەفۆن قسەی كردووە، من لێرەوە بە د. بەرهەم دەڵێم: بەسە ئەوەندە سووككردنی كورد و داواكارییەكانی گەلی كوردستان، ئایا كێشەی كورد مووچەیە؟
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵا ده‌شلێـ” باشە د. بەرهەم بۆ چی تەنها جارێكێش باسی داگیركاریی كەركووك و شوێنەكانی تر ناكەی؟ بۆ جارێك بە عەبادی ناڵێی بۆ ئەو هەموو پێشێلكارییە دەستوورییە لە دژی كورد ئەنجام دەدەی؟ ئەوە دە ساڵە بەر لە جەنابیشت بە تەلەفۆن و بە دانوساندن لەبارەی مووچە و كێشەكانی تر قسە لەگەڵ عەبادییەكان كراوە و وەڵامیان تەنیا كاتكوشتن و سووكایەتی بووە، ئەگەر مەبەستت ئەوەیە ببیتە سەرۆككۆمار ئەوە با باش بزانی كە موستەحیلە بكرێیتە سەرۆككۆمار، كورد ئەزموونێكی تاڵی لەگەڵ سەرۆككۆمارەكان هەیە و چیتر دەنگی خۆی بۆ كورسییەكی بێكەڵك بە فیڕۆ نادات”.