حزبی دیموكراتی كوردستان: دوایی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر مه‌ترسیه‌كانی ئێران له باشوری كوردستان زیادی كردووه

محه‌مه‌د نه‌زیف قادری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حدكا له لێدوانێكی دا له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له باشووری كوردستان ده‌لێـ”لەدوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر کادیرانی پارتەکەیان دوو ئەوەندە زیادیكردووە.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د نه‌زیف قادری ده‌شلێـ”ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق و ئێران بۆسەر كەركووك، بواری زیاتری بۆ ئێران رەخساندووە بۆ ئەوەی ئامانجەكانی لە عێراق بپێكێ، دوای 16 ئۆكتۆبەر و داگیرکردنی کەرکووك دەسەڵاتی ئێران زیادیکردووە و ھەڕەشەكان بۆسەر ژیانی كادیرانمان له‌زیاد بووندایه و ده‌شلێـ” قادر قادری، لە گوندی ھەرتەلی سەر بە شارەدێی سەروچاوەی دەڤەری راپەڕین دەستڕێژی گولـلەی لێكرا ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره كه ئێران تا ئه‌و شوێنه هاتووه مه‌ترسیه‌كانی”.
هه‌روه‌ها پێشتر حزبی دیموكراتی كوردستان(حدكا) له راگه‌یاندراوێكدا ئێرانی بە “تیرۆركردنی” ئەو كادیرەیان تۆمەتباركرد. پێشتریش لە رووداوێكی ھاوشێوەدا لە شارەدێی بنەسڵاوەی سەر بە ھەولێر دوو ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) كرانە ئامانج و بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێك كە لەژێر ئۆتۆمبێلەكەیان، سەباح رەحمان، ئەندامی حدكا گیانی لەدەستداو باوكی بە سەختی برینداربوو.