ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی كه‌ركووك، هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی چوار گه‌ڕه‌ك خانووه‌كانی ده‌روخێنرێت
پاش ئه‌مرێكی فه‌رمی راكان سه‌عید پارێزگاری دوایی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركووك، له‌سه‌ر چه‌ند كهرهكێك كه ته‌جاوزن و ده‌بێت بروخێت، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك هۆشداری ده‌دات و رایدهگهێنێت، ئه‌و هه‌وڵه زۆر جدیه و به پارێزگاریشم گوتووه، ئه‌گه‌ر ده‌ست بۆ رووخاندنی خانوو ببه‌یت، شهر ههڵهگیرسێت”.
جوان حه‌سه‌ن ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك له‌باره‌ی رووخاندنی خانووە زێدەڕۆکان رایگه‌یاند”راشکاوانە بە راکان سەعیدم گوت ئەوەی تۆ دەیکەت بە هیچ شێوازێک رێگەی تێناچێت، چونکە خەڵکانێک لەسەر نەهامەتی خۆیان و بە پارەیەکی زۆر لەسەر گیرفانی خۆیان ئەو خانووانەیان دروستکردووە، تۆ بێیت و خانووەکانیان بڕووخێنیت، واتە تۆ شەڕ هەڵدەگیرسێنیت لە کەرکووک و ده‌شلێـ”بەپێی یاسا ناوچەکانی وەکو پەنجاعهلی، کوردستان و سۆنۆگۆلین کۆمەڵێک ناوچەن کە لەدوای 2003 بۆ ئەو ئاوارانە دروستکران کە هاتنەوە کەرکووک و حکومەتی بەغدا هیچ هاوکارییەکیانی نەکردن، ئەگەرچی بڕیاربوو هەر خێزانێکی گەڕاوە پارچەیەک زەوی پێبدرێت، بەڵام نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەو خەڵکەش بۆ نیشتەجێبوونی خۆیان دروستیانکرد.
هه‌روه‌ها جوان حەسەن ده‌شلێـ” ئەگەر بێت و بڕیارەکە جێبەجێبکرێت “سنووری کەرکووک دەگەڕێتەوە بۆ پێش 2003 وەکو شارەوانییەکەی. من بە راشکاوی بە راکان سەعیدم گوت خەڵکانێک بە پارەیەکی زۆر لەسەر گیرفانی خۆیان ئەو خانووانەیان دروستکردووە، تۆ دەیڕووخێنیت، واتە شەڕ هەڵدەگیرسێنیت لە کەرکووک، واتە هەموو هاووڵاتییەک مافی خۆیەتی بەرگری لە ماڵەکەی خۆی بکات، ئەوەش زۆر قورس و موستەحیلە جێبەجێبکرێت، چونکە کێشەی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی لێ‌دروست دەبێت”.
جوان حەسەن ئاماژە بەوەدەکات، ئەوان نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانیان هەیە و بەپێی نووسراوەکە “هەر زێدەڕۆییەک لەدوای ساڵی 2015 و 2016 بکرێت، بە زێدەڕۆ ئەژماردەکرێت و دەڕووخێندرێت، بەڵام ئەو گەڕەکانە هەموو نووسراویان هەیە لە شارەوانی کەرکووک، واتە پێشتوور مامەڵەیان کردووە و هەموو بەڵگەنامەکانیان ئامادەیە، ئەو گەڕەکانە خزمەتگوزارییان بۆ چووە وەکو ئاو، کارەبا و شۆستە، لە بودجەی پێشووتری کەرکووک ساڵانە پڕۆژەیان بۆ جێبەجێکراوە، داوا لە کوردانی شاری کەرکووکیش ده‌كات، هەر کەسێک مافی پێشێلکردن رووبکەنە ئەنجوومەنی پارێزگا یاخود گردبوونەوە بکەن و داوای مافەکانی خۆیان بکەن. “راگەیاندنەکانیش زیاتر کار لەسەر ئەوە بکەن و چیدیکە کورد خۆی بە لاواز نەزانێت، چونکە کورد نەتەوەیەک نییە بتوانێت لەژێر دەستەییدا بژیێت”.