هەڵگورد حیكمەت: داعش لە كەركووك و نەینەوا بەنیازی خۆرێكخستنەوەیە
دوای ئەوەی داعش لە سنوری كەركووك باشوری ئەو پارێزگایە چەند جارێك كردەوەی تیرۆیستیان ئەنجامداو میدیا عێراقیەكان ئەگەری سەر هەڵدانەوەی داعشیان لە نزیك كەركووك راگەێاند, ئەمڕۆ هەڵگورد حیكمەت، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای كەركووك و نەینەوا دەستیان بە جموجۆڵی سەربازی كردووەتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت، كە داعش بەنیازی خۆرێكخستنەوەیە لەو ناوچانە.
هەڵگورد حیكمەت، ئاماژەی بەوەشدا، رەنگە لە داهاتوودا داعش چالاكییەكانی لە سنووری ئەو دوو پارێزگایە زیاتر بكات.
ماوەیەكە جموجۆڵی چەكدارانی ئەو رێكخراوە، لە هەندێك ناوچە دەستیپێكردووەتەوە و چەند جارێكیش هێرشیان كردووەتە سەر هێزە عێراقییەكان.
پێشتریش بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا، هۆشدارییان لە گەڕانەوە ئەو رێكخراوە داوە و رایانگەیاندووە، هێشتا مەترسییەكانی داعش لەسەر ناوچەكە، كۆتایی نەهاتووە.