سندوقی نەختی نێودەوڵەتی رەخنەی توندی له پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 عێراق دهگرێت
بەگوێرەی میدیاكانی عیراق، سندوقی نەختی نێودەوڵەتی رەخنەی توندی لە بڕگەو مادەكانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی 2018ی عیراق گرتووە، كە رۆژی 3ی ئەم مانگە بە زۆرینەی دەنگ و بەبێ رەچاوكردنی داواكارییەكانی كورد، لە ئەنجومەنی نوێنەران تێپەڕێندرا.
لەوبارەیەوە، ماڵپەڕی سۆمەر نیوز، لەسەر زاری سەلام سمێسم پسپۆڕی ئابووری بڵاویكردۆتەوە، هۆكاری رەتكردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوونی بەغدا بەو رێككەوتنەی كە پێشتر لەگەڵ سندەوقەكە ئەنجامیدابوو، كە بریتیی بوو لە كەمكردنەوەی خەرجییەكان سوككردنی قورسایی دارایی لەسەر خەزێنەی گشتی.
وتی: بەڵام بەغدا رێككەوتنەكەی پێشێلكردووەو لە پرۆژەیاسای بودجەدا خەرجییەكی زۆری كردووە، لەوانەش گەڕاندنەوەی كارمەندە دەركراوەكان و چەسپاندنی گرێبەستی ئەو كارمەندانەی كە بە گرێبەست دامەزراون.
لەبارەی كاریگەریی ئەو هەڵوێستەی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی لەسەر عیراق، د.ئەمین بەكر سەرۆكی فراكسێۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران، ڕایگەیاند:” ئەو هەنگاوە وا دەكات كە مامەڵە لەگەڵ حكومەتی عیراق نەكات و قەرزی پێنەدات بۆ پركردنەوەی گرفتی كورتهێنانی یاسای بودجەی ئەمساڵ ،دیاریكردنی پشكی هەرێم لەیاسای بودجە، یەكێك بووە لە تێبینییەكانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی