توركیا و ئهمریكا لهسهر مهنبهج ڕێكدهكهون
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەمریكا ڕێكەوتوون بۆ دابینكردنی ئارامی لە مەنبەج و ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە سوریا.
(مەولود چاوش ئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی (دی تسایت) ی ئەڵمانی ڕایگەیاند:” وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا كاری كردووە لە پێناو بەرجەستەكردن و دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ مەنبەج و ئەو شارو شارۆچكانەی دەكەونە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوراتەوە”.
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕاشیگەیاند:” لە هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ هاوتا ئەمریكیەكەی كۆدەبێتەوەو دەخوازێت ئەمریكا پاڵپشتی و داخوازییەكانی بۆ یەپەگە ڕابگرێت، چونكە هەردوو وڵات هاوپەیمانن لە پەیمانی ناتۆدا”.
لەبارەی هێرشی توركیا بۆ سەر عەفرین چاوش ئۆغڵۆ گوتی: ئامانج لەو هێرشەی سەر عەفرین لەناوبردنی هەڕەشەكانی سەر توركیایە.