به‌وێنه…له گوندێكی نزیك هه‌ولێر سێ برا به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژران

شه‌وی رابردوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی نێوان دوو خانه‌واده كه خزمی نزیكی یه‌كن و له عه‌شیره‌تی مه‌نتكن، سێ برا له خانه‌واده‌یه‌ك كوژرا و بكوژانیش رایانكردووه، به‌ره‌و سنوری پارێزگای سلێمانی.”
شه‌وی رابردوو لە گوندی دووشێوانی سەر بە ناحیه‌ی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر، سێ برا کوژران. لەبارەی هۆکاری رووداوەکەش (لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاندوه. “كه رووداوەکە لەسەر کێشەی زەوی و زار بووه، پۆلیسیش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه، كێشه‌كه‌ش له‌نێوان دوو خانه‌واده روویداوه، كه هه‌ردووكیان ئامۆزای یه‌كترن و، بكوژه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی به‌ره‌و سنووری پارێزگای سلێمانی و رایكردووه .
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هەولێر، داوای ئه‌وه‌شی كرد.” كه داوا له به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌كه‌ین، تاوانباره‌كه رانه‌گرن و راده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێر بكه‌نه‌وه.
به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك، كه ده‌ست كه‌وتوون.” كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو خانه‌واده‌یه كۆنه و، پێشتریش چه‌ندین جار لایه‌نی په‌یوندیداری حكوومه‌ت هاتوونه‌ته نێوانیانه‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه له ئه‌نجامدا ئه‌م كاره‌ساته‌ی لێ په‌یدابوو.