به‌په‌له..به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان ئه‌مڕۆ شاندێكی عێراقی ده‌گاته هه‌ولێر
ئەمرۆ شه‌ممه شاندێكی حكوومه‌تی عێراق, سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و دوا رێكارییه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه.”
به‌پێی زانیارییه‌كان كه ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 11/3/2018، شاندێكی حكومه‌تی عێراقی سه‌ردانی هه‌ریمی كوردستان ده‌كه‌ن و به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ردانیكردنی ئه‌م شانده‌ی به‌غدا له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك لهمهوپێش (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی.” كه پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كات و هاوكات فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” پاش چه‌ندین سه‌ردانی نێوان هه‌ردوولا و به‌ڵێن و گوتاری بریقه‌دار، تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی جدی نه‌نراوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ناردنی مووچه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عه‌بادی و عێراقیه‌وه.”
گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له 29/9/2017 به بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگیرا بۆ ماوه‌ی سێ مانگ و دواتریش دووجاری دیكه بڕیاره‌كه درێژ كرایه‌وه.