شاندێكی سەربازی گەورەی ئەمریكا لەلایان بارزانیەوە پێشوازی لێكرا
خواكوڕك
شاندێكی باڵای سەربازی سێنتكۆم كە ناوەندی فەرماندەیی هێزەكانی ئەمریكایە گەیشتنە سلاحەدین لەلایان سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیان لێكراوە.
ئەمرۆ 23ی 9ی 2016ی لە سەلاحەدین شاندێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا (سێنتکۆم) کە ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکایە و تایبەتە بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بەسەرۆکایەتی ژێنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتیل، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا گەیشتنە هەولێر و لە پیرمام لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان.
شاندە سەربازیەكەی ئەمریكا پێكهاتووە لە ژەنەراڵ جۆزیف ڤۆتێل فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا و باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا و كونسولی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر و چه‌ندین به‌رپرسی و راوێژكاری سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا ئه‌ندامی شاندی یاوه‌ری فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هیزه‌كانی ئه‌مریكان.
فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سێنتکۆم، ناسراوە، یەکێکە لە شەش فەرەماندەییە گشتییەکانی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،سێنتکۆم بەرپرسیارێتی چالاکییە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکای لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا و ئاسیای ناوەند لە ئەستۆدایە. شەڕی کەنداو، شەڕی ئەفغانستان و شەڕی عێراق لە ژێر سەرپەرشتی سێنتکۆم ئەنجام دراوون وناوەندەکەی لە بنکەی ئاسمانیی مەکدیڵە لە ویلایەتی فلۆریدا.
شایانی باسە شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا پرسی شه‌ڕی دژی تیرۆیستانی داعش، به‌تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ و ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات كه پێشتر چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی سێ قووڵی له نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌رێم و به‌غدا و هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجامدراوه.