فواد مه‌عسووم قسه‌ی كرد
فواد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ دواجار هاته قسه و رایگه‌یاند سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌خواستی شه‌خسی ناكرێت، وه پێشی وایه ریفراندۆم له كاتێكی گونجاو ئه‌نجام نه‌دراوه، پێی وایه كه سه‌ربه‌خۆی كوردستان خواستی شه‌خسیه”.
فواد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق كه تاوه‌كو ئێستا بێده‌نگ بووه له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه له عێراقدا، ئه‌مرۆ له لێدوانێكی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سۆمه‌ریه نیوز رایگه‌یاند كه سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌خواستی شه‌خسی نابێت، ریفراندۆمیش كاتێكی گونجاو نه‌بوو كه ئه‌نجام درا”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌دا 93ی خه‌ڵكی كوردستان له ریفراندۆم ده‌نگی به‌ڵێیان دا بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌ڵام فواد مه‌عسووم ئه‌مه به خواستی شه‌خسی ناو ده‌بات، له‌كاتێكدایه كه تاوه‌كو ئێستا به‌ده‌یان پێشهڵكاری ده‌ستووری كراوه، به‌ڵام فواد مه‌عسووم كه خۆی به پارێزه‌ری ده‌ستوور ده‌زانێت بێده‌نگه، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه ئه‌گه‌ر به پێوه‌ری بێده‌نگی فواد مه‌عسووم بێت، تا رۆژی قیامه‌ت كاتی ریفراندۆمی كوردستان نیه”.
فواد مه‌عسووم كه به‌ده‌نگی گه‌لی كوردستان و پارته سیاسیه‌كان له پۆستی سه‌رۆككۆمار دایه، تاوه‌كو ئێستا له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی سیاسی بۆ ته‌همیش كردنی كورد و سوونه له‌لایان شیعه بێده‌نگه و لهخزمهتێكی بێ سنوری پیاوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دایه”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه بوونی فواد مه‌عسووم له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كوردی به‌گشتی ته‌ریق كردۆته‌وه، له‌وه‌ی پیاو به‌و ئاسته له‌ناو كورد دا هه‌یه، ئاشقی پۆست و پاره بێت له‌كاتێكدا، كه كورد له‌به‌رچاوی ئه‌و دا ته‌عریب و سزایی به‌كۆمه‌ڵ ده‌درێت”.