دواین زانیاری له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی فه‌رهاد پیرباڵ
ئه‌مرۆ كاتژمێر 11ی نیوه‌رۆ له‌سه‌ر سوكایه‌تی كردن به‌خه‌ڵك فه‌رهاد پیرباڵ له‌سه‌ر داوایی داواكاری گشتی ده‌ستگیرده‌كرێت و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسیش زانیاری له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت” كاتژمێر 11ی ئه‌مڕۆ، دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ، له‌سه‌ر داوایه‌كی داواكاری گشتی ده‌ستگیركراوه و ئێستا له به‌ندیخانه‌یه.
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر لیوا عه‌بدولخاڵق ته‌ڵعه‌ت له‌و باره‌یه‌وه به میدیاكانی راگه‌یاندووه”دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و سووكایه‌تیكردن به خه‌ڵك، داواكار گشتی سكاڵای تۆماركردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتریش ده‌زگا ئه‌منییه‌كان تێبینی حاڵه‌تی دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵییان كردووه، به‌ڵام كه‌س سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار نه‌كردبوو بۆیه ده‌ستگیر نه‌ده‌كرا،هه‌روه‌ها هیواشی خواست، له‌و ماوه‌یه‌دا له رووی ده‌روونییه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ بكرێت، به‌و پێیه‌ی هه‌ندێك كێشه‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و پێویسته ره‌چاوی ئه‌و خاڵانه‌ی بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی و دكتۆرێكی زانكۆ بگه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی”.
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس له‌باره‌ی حاڵه‌تی د.فه‌رهاد پیرباڵ گوتیشی”ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی لێ بكرێت و پزیشك حاڵه‌ته‌كه‌ی دیاری بكات، ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگایی ده‌ستیپێكردووه و پزیشكیش پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن و دواجاریش دادوه‌ر بڕیاری كۆتایی ده‌دات.