هاوڕێ تۆفیق:سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی‌ عیراق به‌هه‌رێمیشه‌وه‌ له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریكا ده‌نگده‌ده‌ن

له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا (هاوڕێ‌ تۆفیق) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق له‌سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، “سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی‌ عیراق به‌هه‌رێمیشه‌وه‌ له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریكا ده‌نگده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ی‌ وێبسایتی‌ كۆمسیۆنه‌وه‌ خۆیان تۆماربكه‌ن”.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق له‌سلێمانی‌ رایگه‌یاند:”ئاواره‌كانی‌ (دیاله‌، ئه‌نبار، كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین) كه‌ له‌سلێمانین بنكه‌یان بۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌سلێمانی‌ ده‌توانن ده‌نگبده‌ن، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگدانه‌ بۆ شاره‌كه‌ی‌ خۆی ده‌بێت، نه‌ك بۆ كاندیدی‌ لایه‌نه‌كان له‌سلێمانی‌ ، تاوه‌كو نزیكی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردن تۆماركردنی‌ هاوڵاتیان و ده‌نگده‌ر به‌رده‌وامده‌بێت و واده‌یه‌ك نییه‌ بۆ ڕاگرتنی‌ تۆماركردنه‌كه‌”.

سه‌باره‌ت به‌پێشكه‌شكردنی‌ داواكاری‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ وه‌ك كارمه‌ندانی‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ به‌گرێبه‌ست دابنرێن، هاوڕێ‌ تۆفیق راشگه‌یاند:‌ واده‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ كارمه‌ندی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی عیراق به‌رده‌وامه‌و له‌دوای ته‌واوبوونی واده‌كه‌ به‌شێوه‌ی تیروپشكی ئه‌لكترۆنی ناوه‌كان جیاده‌كرێته‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت ،ئه‌مساڵ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگده‌ران به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بووه‌و له‌رێگای وێبسایتی كۆمسیۆنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی عیراق ده‌رفه‌ت ره‌خسێندراوه‌، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری په‌یڕه‌وبكرێت.

Back to top button