نیمار پاریس جێده‌هێڵێت و روو له‌م یانه‌یه‌یی خولی ئیسپانی ده‌كات.
راپۆرته رۆژنامه‌كان له‌چه‌ند كاتژمێرى كه‌مى رابردوو ئاشكرایان كرد.” كه گومانیان له مانه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى و یانه‌ى پاریس سان جێرمان نیمار داسێلفا هه‌یه و پێیان وایه له پاریس نامێنێته‌وه.”
له‌و باره‌وه، رۆژنامه‌ى ئاس ئاشكراى كردوه.” كه یانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه هه‌ست به رۆیشتنى نیمار ده‌كه‌ن دواى كه‌متر له‌یه‌ك ساڵ یارى كردن له خولى لیگا وه‌ن و ئه‌گه‌رى هه‌یه بگه‌رێته‌وه خولى لالیگا، له ئێستاشدا یاریزانه هه‌ست به نائارامی ده‌كات له پاریس.
ئاس زیاتر نووسیویه‌تی.” كه راهێنه‌رى داهاتووى پاریس سان جێرمان راهێنه‌رى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دیگۆ سیمۆنى ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” كه نیمار داواى رۆیشتنى كردووه له‌یانه‌كه‌ى ،دواى ئه‌وه‌ى بۆى ده‌ركه‌وت ناتوانێت له‌یاریگاى باخچه‌ى شازاده‌كان خۆى له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌واى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا بگونجێنێت، هه‌وڵی رۆیشتن ده‌دات له‌و یانه‌یه و ده‌یه‌وێ له ده‌رگای مه‌درید بدات و بگه‌ڕێته‌وه خولی ئیسپانی.