حشدی شه‌عبی له‌ ترسی كه‌ركووكیه‌ فرۆشراوه‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دوو لیوای تری هێنا

جگه‌ له‌ گرتن و رفاندنی خه‌ڵكی كه‌ركووك كه‌ شاره‌كه‌یان له‌لایان گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” فرۆشرا، به‌ڵام خه‌ڵكی كه‌ركووك سڵ له‌ هێزی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی ناكه‌نه‌وه‌، به‌بۆنه‌ی بۆنه‌كانی ئادار و نه‌ورۆز ده‌ستیان كردووه‌ به‌ چاڵاكی و له‌و باره‌یه‌وه‌ گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌كه‌ركووك و گه‌رمیان، ده‌لێـ” رۆژی جلی كوردی لە كەركووك پیرۆز كرا و خەڵكێكی زۆر بە تایبەت قوتابییان بە جلی كوردییەوە چوبوونە دەوام، وەك تەحەدایەكیش ئاڵای كوردستانیان هەڵكردووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی كە فەرماندەی پرۆسەكانی كەركووك ڕای گەیاندبوو، جگە لە ئاڵای عێراق نابێت هیچ ئاڵایەكی تر هەڵبكرێت، بەڵام خەڵك بەحەماسە و تەحەدا دەكات و ئەوەش جێگەی دەستخۆشییە كە لەو بارودخەدای ئێستای كەركووك، ئاڵای كوردستان هەڵبكەن، بەبێ ئەوەی هیچ پاڵپشتییەكی سەربازیان هەبێت”.

عەدنان كەركووكی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی لە كەركووك-گەرمیان، ئه‌مرۆ 12ی 3ی 2018 رایده‌گه‌ێنێت”میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دوو لیوای هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرای سەر بە حكوومەتی عێراقیان بۆ كەركووك هێناوە، بۆ سەركوتكردنی كوردانی كەركووك بە تایبەت لە بۆنەكانی ئادار و نەورۆزدا كاتێك كە كوردانی كەركووك چالاكی دەكەن و دەچنە سەیرانگاكان ئەوانیش خۆشی خەڵك بە ڕەوا نابینن و ئاشکراشی کرد، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی زیاتر لە شەواندا هەڵدەكوتنە سەر گەڕەكە كوردنشینەكانی كەركووك، بە بیانووی جۆراو جۆر، ئەوان سووكایەتی بە خەڵك دەكەن و دەستگیریان دەكەن و تەنانەت میلیشیاكان خەڵكی دەمامكدار و چاوساخیشیان لەگەڵە.

پاش خیانه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ی گروپێكی ناو یه‌كێتی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری ره‌شدا، میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی ده‌ستیان كردووه‌ به‌ئازاردانی خه‌ڵكی فرۆشراوی كه‌ركووك، به‌ڵام هیچ كاتێك خه‌ڵكی كه‌ركووك ئاماده‌ نین سه‌ر دانه‌وێنن بۆ میلیشیاكان و به‌رده‌وامن له‌ بۆنه‌ و سه‌رهه‌ڵدانی خۆیان دژی میلیشیاكان”.

Back to top button