عهفرین لهبهردهم كارهساتی مرۆیی دا

هێرشەكانی توركیا بۆسەر عەفرین بەردەوامەو ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی ئەو كانتۆنە هۆشداریی دەدات لە ڕوودانی كارەساتی مرۆیی، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكانو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات بێدەنگیی بشكێنن بەرامبەر كردەوەكانی ئەردۆغان.
51 ڕۆژە هێرشی ئاسمانیو زەمینی توركیا بۆسەر عەفرین بەردەوامەو ژیانی خەڵكی مەدەنیی ناوچەكە لەوپەڕی خراپیدایەو ماڵو خانووی هاوڵاتیانو شوێنەوارە مێژووییەكان وێران كراونو سەدان هەزار كەس لە دانیشتووانی عەفرین لەبەردەم كارەساتدان.
عوسمان شێخ عیسا، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری عەفرین وتیشی”ئێمە وەك خۆبەڕێوەبەری كانتۆنی عەفرین هۆشداری دەدەینە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكانو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە ئەگەر بێدەنگی نەشكێنن، عەفرین ڕووبەڕووی كارەساتێكی مرۆیی دەبێتەوە.”
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری عەفرین، بانگەوازی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكانو ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ كرد كە لە بەرانبەر كردەوەكانی ئەردۆغان بێدەنگن نەبنو هێرشی سەر كانتۆنی عەفرین بوەستێنن.