هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: سه‌دا ٨٠ ی مامۆستایان بایکۆتیان شکاندووە

پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: لە ٪ ٨٠ی مامۆستایان بایکۆتیان شکاندووە و دەستیان بەخوێندنی وانەکانیان کردووەتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ” بەهیمەتی مامۆستاکان و بەبڕیاری خۆیان و بەتێگەیشتنیان لەبارودۆخەکە بایکۆتیان شکاندووە، دەزانن ساڵی خوێندن قابیلی قەرەبووکردنەوە نییە، پێگەیاندنی نەوەیەک کە ببێتە ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەمانەی ئێستا لە حکومڕانیدان و پێگەیاندنی سەرکردە ئەرکی ئەوانە”.

هه‌روه‌ها پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگه‌یاند: من دڵنیات دەکەمەوە مامۆستایان هۆڵەکان چۆڵ ناکەن، لەئێستاشدا لە ٪٨٠ی خوێندن دەستیپێکردووەتەوە لەسنوری سلێمانی، لەدوای ئەم کۆرشەوە ئومێدێکی زۆرمان هەیە، کە مامۆستایانی بەڕێز ئەو هیمەتە نیشتیمانیە دەکەن، کە تەنیا بە مامۆستا دەکرێت نەک بە حزبەکان و بەحکومەتی هەرێمی کوردستان.

Back to top button