موچەی کارمەندانی چاڤی لاندی بۆدابین ناکرێت و دەڵێت مووچەی فەرمانبەران دەدەم

(شاسوار عەبدولواحید) سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ, ئەگەر چی تا ئێستا موچەی کارمەندانی (جاڤی لاند)ی بۆ دابین ناکرێت، بەڵام بانگەشەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات.

بەرلەوەی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێبکات (شاسوار عەبدولواحید) سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستی کردووە بە بانگەشکردن و لەڕێی کەناڵی میدیای (NRT) بەردەوام بانگەشە بۆ بزوتنەوەکەی دەکات.

لەکاتێکدا ناوبراو توانای دابین کردنی مووچەی کارمەندانی چاڤی لاندی نیە سەرباری ئەو پشکە زۆرەی هاووڵاتیان کەلایەتی بێ ئەوەی تا ئێستا هیج بڕە پارەیەکیان بۆ بگڕێتەوەکە لەسەرەتای دەست پێکردنی پرۆژەکەدا بە سوودی بازرگانی توانی خەڵکێکی زۆر رابکێشێت و بڕە پارەیەکی باش کۆبکاتەوە، ئێستاش بەئاشکرا دەڵێت: با خاوەن پشکەکان داوام لەسەر تۆمار بکەن بانگەشی ئەوە دەکات ئەگەر بێت ئەوان ببن بە حزبی یەکەم دەتوانن کۆتای بەو قەیرانە بهێن و چیتر هاووڵاتیان و فەرمانبەران لە چاوەڕوانی مووچەدا نەهێڵنەوە.

Back to top button