له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ په‌لاماری ئه‌ندامێكی ژوری په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسیه‌كانی گۆران ده‌درێت

کۆبوونەوەی یه‌ك شه‌مه‌ 11ی3ی2018 جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەشەرکردن لەنێوان ئەندامەکانی و گۆڕینی چەند پۆستێک بەهۆی ناکۆکی نێوان باڵەکان کۆتای پێهات.

عوسمانی حاجی مەحمود و هۆشیار عومەر عەبدوڵا لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لێیان دەبێت بەشەڕو دەمەقاڵێ و دواتر بەناوبژیوانی ئەندامە بەشداربووەکانی تر شەڕی نێوانیان کۆتای پێدەهێنرێت.

دوای ئەوەی لەناوکۆبوونەوەکەدا شەڕەکەیان کۆتای پێدەهێنرێت (عوسمانی حاجی مەحمود) هەمان ڕۆژ (دارای جەریدە) و دوو لە پیاوەکانی لەسەر فەرمانی (عوسمانی حاجی مەحمود) دەڕۆن بۆ گردی زەرگەتە بە نیازی لێدان لە (هۆشیار عومەر عەبدوڵا) ئەندامی ژووری پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان.

هەر لەکۆبوونەوەکەی جڤاتدا دوای شەڕەکە ئەندامانی جڤات کۆدەنگیەک پێک دەهێنن دژی (عوسمانی حاجی مەحمود) و لە بەرپرسی هەڵبژاردنەکان لە گەرمیان دووری دەخەنەوەو (ئاواتی شێخ جەناب) لەشوێنەکەی دادەنێن.

ئەمەش عوسمانی حاجی مەحمودی هێندەی تر لە گۆڕان نیگەران کردووەو ئەگەری واز هێنانی لە بزوتنەوەکەی هێندەی تر زیاد کرد کەپێشتر چیند جارێک دەیوسیت واز بهێنیت، بەڵام بەهۆکارو پاساوی جۆر بەجۆر لەناو گۆڕاندا دەمایەوە.

Back to top button