مەسروور بارزانی: رەوشی ئێستای ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم قابیلی قبوڵكردن نییە

ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە نابێت چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناردنی مووچە و كردنەوەی فرۆكەخانەكاندا كورت بكرێتەوە و دەبێت هەموو دەستووری عیراق جێبەجێ بكرێت، نەك تەنیا چەند خاڵێك لەنێو دەستوور هەڵبژێرین.

مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (كوردستان تی ڤی) گوتی: “لەماوەی ڕابردوودا چەند دیدارو كۆبوونەوەیەك لە نێوان هەردوو لادا ئەنجام دراون، ناكرێت چارەسەركردنی كێشەكان لە ناردنی مووچەو كردنەوەی فڕۆكەخانەكاندا كورت بكرێنەوە، بەڵكو كێشەی ئێمە كێشەی سیاسی و نەتەوەیی دوورودرێژن”.

سەبارەت بە پرسی پابەندنەبوونیش بە دەستووری عیراقی فیدراڵ، ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان گوتی: “دەبێت هەموو دەستووری عیراق جێبەجێ بكرێت، نەك تەنیا چەند خاڵێك لەنێو دەستوور هەڵبژێرین”.

ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان گوتی: “ئەو دۆخەی لەو ناوچانە دەگوزەرێن قابیلی قبووڵ نییە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ خەڵكی كوردستان بكەن و پێویستە بارودۆخی ئەو ناوچانە بە پێی دەستور ئاسایی بكرێنەوە”.

Back to top button