لەهەلبژاردن پێویستە خەلکی کێ سزابدات
یاد سرێشمەیی
ئەوانەی نیوەی مووچەیان بڕی لە ناچاری ، یان ئەوانەی پێشنیار بڕینی مووچەی خەلکیان کرد بۆ خۆشی.
ئەوانەی ڕیفراندۆمیان کرد بۆ سەربەخۆی کوردستان، یان ئەوانەی نیوەی خاکی کوردستانیان فرۆشت.
ئەوانەی پێشنیاری بەشداری فراوانی سیاسی و حکومەتی بنکە فراوانیان کرد، یان ئەوانەی بەڕۆژ لەحکومەت و بەشەو لەتیڤی ئۆپۆزسیۆن.
ئەوانەی پرسە نیشتیمانیەکان پێشتر لە حزب بەردیدە دەگرن، یان ئەوانەی ئامادەن نیشتیمان بکەنە قوربانی حزب.
ئەوانەی سیاسەتی ئابووری سەربەخۆی دارشت و داهاتیان کردە مووچەی هاوڵاتیان، یان ئەوانەی داهاتی سێ ساڵی حکومەتی ناوخۆی سلێمانی نەگەڕاندۆتەوە، ریزی تانکەرە نەوتی قاچاغیان ڕۆژە ڕێیەکە.
ئەوانەی پڕۆژەی چاکسازی بۆ موچەی خانەنشینی دەنێرنە پەرلەمان، یا ئەوانەی داوای ٪٦۰ی مووچەی خانەنشینی دەکەن.
ئەوانەی لە پردێ تانکی ئەبرامزی حەشدی شەعبیان تێکشکاند، یان ئەوانەی لەترسی هاوڵاتیان لە شەقامەکانی کەرکووک تانک( دەبابە) یان وەرگەڕاند.
ئەوانەی شەڕی تیرۆرو داعشیان کرد، هەزاران شەهیدو برینداریان دا، یان ئەوانەی مێش میوانیان نەبوو نەپرسەی شەهیدێک و نەسەنگەرێکی بەرگریان بینی.
دەی خۆ هاوڵاتیان دەبێت، دەست لەکارکێشانەوەی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو بەسێ مانگ پێش وادەی هەلبژاردنیان لەبیر بێت، لەهەلبژاردن پیان یێژن قابیل بەدەنگ نین و توانای نوێنەرایەتی گەلتان نیە.