دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم و كۆسره‌ت ره‌سوڵ

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، دوێنێ 13ی 3ی 2018 جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی” سه‌ردانی پارێزگاری كه‌ركووك، نه‌جمه‌دین كه‌ریمی كرد، له‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند سه‌ردانی كاك كۆسره‌ت بۆ لای د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، له‌مه‌ر ته‌واوی كێشه‌كانی ناوه‌خۆی یه‌كێتی و كێشه‌ی كه‌ركووك و كوردستان بووه‌، گفتوگۆیه‌كی به‌رفره‌وان كراوه‌ له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركووك، كێشه‌ كه‌ڵه‌كه بووه‌كانی ناو یه‌كێتی بووه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی قسه‌كانی سه‌رچاوه‌ی ئاگاداری خواكوڕك، هه‌ردوولا له‌ته‌واوی بۆچوونه‌كاندا هاوڕا بوونه‌، له‌مه‌ر كێشه‌ی ناو یه‌كێتی و دۆخی كه‌ركووك، كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌مه‌ر كێشه‌كانی یه‌كێتیش هاوبۆچوونی له‌نێوان ” كۆسره‌ت ره‌سوڵ و نه‌جمه‌دین كه‌ریم” هه‌یه‌”.

Back to top button