ئه‌بوبكر كاروانی: له ده‌ستی ده‌ستی به‌غدادا ده‌بێت ریفراندۆم زیندوو بكه‌ینه‌وه
چاودێرێكی سیاسی له‌باره‌ی هه‌ڵوێست و ده‌ستی و ده‌ستی به‌غدا دا، ده‌لێـ”پێویستە ھەموو لایەنەکان وەکو کورد بیر بکەنەوە و یەک دیدی ھاوبەشیان ھەبێت و ھەموو ھێزە سیاسییەکان لەبارەی ئەوەی روودەدات یەک تێگەیشتنیان ھەبێت بۆ ئەوەی لە ئارادایە و پێناسەیان بۆ بەغداش ھاوبەش بێت، ئینجا کورد بژاردەکانی خۆی بخاتە سەرمێزی گفتوگۆیەکی کوردانە لە نێوخۆی کوردستان و ھەموو ئەگەرەکان دیاری بکرێت و کورد چ بژاردەیەکی لەبەردەستدایە”.
به‌بوبكر كاروانی چاودێری سیاسی له لێدوانێكی دا بۆ مالپه‌ری فه‌رمی پارتی هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”بەدەر لەوە ھەر بڕیارێک بدرێت لە بەر‌ژەوەندیی کورد نییە و ئەوە روون بکرێتەوە، دەتوانین لەگەڵ عیراق بمێنینەوە، یان دەرفەتی جیابوونەوەمان ھەیە و ریفراندۆم کارا بکرێتەوە، هه‌روه‌ها گوتیشی”بۆ چارەکردنی کێشەکانیش لەگەڵ بەغدا پێویستە بە پێی دەستوور بێت و ئەگەر بەغداش دەستی دەستی کرد، ئەوکات ئێمە پەرلەمان و دامودەزگا و حزبی سیاسیمان ھەیە، کۆ ببنەوە و پێش ئەوەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆستانمان کۆ ببنەوە و دواتریش بڕیارێک لە بارەی دۆخەکەوە بدەن”.