عالیە نوسەیف:فواد مه‌عسووم ئه‌و بوێریه‌ی نیه‌ ده‌ست بۆ ره‌دكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ یاسا بودجه‌ ببات به‌ڵكو هۆكاره‌ك هه‌یه‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی میدیایی عێراقی فواد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقی ره‌د كردۆته‌وه‌، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆكاری ره‌دكردنه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێت فواد مه‌عسووم بوێری ئه‌وه‌ی نیه‌ پرۆژه‌ یاسایی عێراق بۆ 2018 ره‌د بكاته‌وه‌، هۆكاری ره‌د كردنه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات”.

عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، رەتکردنەوەی یاسای بودجە لەلایەن فوئاد مەعسومەوە بەھۆی رەتکردنەوەی یاساکەیە لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە، نه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ فواد مه‌عسووم ویستی له‌سه‌ر نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌و ته‌نها جێبه‌جێ كاره‌”.

پێشتر فواد مه‌عسووم له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سۆمه‌رییه‌ نیوز دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان قسه‌ی كردبوو بۆ دڵخۆش كردنی به‌رپرسانی عێراق له‌وێشدا باسی ئه‌وه‌ی كردبوو، تەنیا لێکۆڵینەوە لە کێشە تەکنیکییەکانی یاسای بودجەی عێراق دەکات و کاری بەسەر کەمکردنەوەی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستانەوە نییە”

Back to top button