ئه‌مرۆ بۆچی عه‌بادی بریاری كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی دا
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌مرۆ عه‌بادی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی، بریاری داوه هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی بكرێته‌وه، میدیا عێراقیه‌كانیش هه‌واڵه‌كه به‌فره‌وانی بڵاو كردۆته‌وه، گوایه رۆژی پێنج شه‌ممه، ئه‌م بریاره ده‌چێته واری جێبه‌جێ كردن”.
به‌پێی بریاره‌كه‌ی عه‌بادی بێت، رۆژیپێنجشەممە 15/3/2018 گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە هەردوو فڕۆکەخانەکە دەست پێ دەکەنەوە، رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی پێشتر رایگه‌یاندبوو كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه، له‌باره‌ی بریاری یهكڵاكهرهوه بوو له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان”.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كاتـ،کە ئەو ئەفسەرانەی پێشتر سەرپەرشتیی ئاسایشی هەردوو فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیان دەکرد، راژەکانیان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە گواستراوەتەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق.