فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه:باڵێكی ناو یه‌كێتی رێگره له گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له لێدوانێكی دا له‌باره‌ی رێگریه‌كانی به‌رده‌م گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك، میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی رایدهگهێنێت ئه‌وه‌ی رێگری له پێشمه‌رگه هێزه‌كانی عێراق نین، چونكه ئه‌وان له‌ئاست پێشمه‌رگه دا نین، به‌ڵكو گروپێكی ناو یه‌كێتیه هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ری براكوژی ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام رێگری له‌به‌رده‌م گه‌رانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك،
جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری پردێی هێزی پێشمه‌رگه كوردستان حه‌مه رێگر چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت”ئاگامان لە زیادبوونی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ کەرکووک و گوندەکانی سنووری کەرکووک لە باشوور، باکوور و ڕۆژئاوای کەرکووک ھەیە، ئێستاش ھێزێکی زۆری حەشدی شەعبی دەوری گوندی (دەینجەی تاڵەبانی) لە باشووری کەرکووکیان داوە کە یەکێکە لە گوندە گەورەکان و نزیکەی ٤٠٠ ماڵی تێدایە و دەستیان بە پشکنینی ماڵەکان کردووە، ھەروەھا ھەر ماڵێک چەکی تێدا بێت، یان گومانی ئەوەی لێ بکرێ کوردایەتی بکات، ئەوا دەیانگرن ده‌شلێـ”گوندەکانی سنووری باشوور و ڕۆژھەڵاتی کەرکووک کە دەروازەن بۆ ھاتنە ژوورەوەی کورد بۆ کەرکووک، فشاری زۆریان دەخرێتە سەر، بۆیە حەشدی شەعبی دەیەوێت ئەو دەروازانە توند بکات و ئەو ڕێگایانە لە کورد بگرن بۆ ناو کەرکووک، چونکە ترسی ئەوەیان ھەیە کورد لە بۆنەکانی نەورۆزدا نیازی شتێکی ھەبێت، بە عەقڵی خۆیان دەیانەوێ ڕێگری بکەن”.
هه‌رووه‌ها حه‌مه رێگر ئاشکراشی کرد، باڵێکی ناو یەکێتی پڕ بە دڵ پشتگیری لە حەشدی شەعبی و حکوومەتی عێراق دەکەن و دەشڵێت: ئەگەر بزانن کەسێک لەو ناوچەیە نفووزی کردووە و خەڵکێکی ناسراوە و بەرەو کەرکووک دەڕوات، ڕێگری لێ دەکەن و بوونەتە ھێڵی دووەم بۆ ڕێگری‌کردن لە گەڕانەوەی کورد بۆ کەرکووک، ئەگەر نا لە ئاگری نەورۆزدا شاری کەرکووک ڕزگار دەکرێت، ئەو فەرماندەیە نەیشاردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەی حەشدی شەعبیدا کە ناوی نراوە (ڕاستکردنەوەی ھەڵە)، دوو برای کاکەیی دەستگیر کراون و لەو ڕۆژانەشدا کوڕێکی کورد کە بە جلی کوردییەوە لە پەیمانگە دەرچووە، خستوویانەتە ناو ئۆتۆمبێلێکی ھەمەر و لێیان داوە. گوتیشی: ”ئەوان بزانن کەسێک گیانی کوردایەتیی تێدایە، بە جۆرێکی دیکە مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن”.
شایانی باسه دوایی فرۆشتنی كه‌ركووك و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان ” بافل تاڵه‌بانی و ئاراس جه‌نگی و لاهور جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” شاره‌كه له‌لایان حشدی شه‌عبی داگیركرا، له‌و رۆژه‌وه تاوه‌كو ئێستا جگه له فرۆشتن و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هێزه‌كانی سه‌ر به بنه‌ماله‌ی جه‌نگی و تاڵه‌بانی، بوونه‌ته قه‌ڵغانی به‌رده‌م حشدی شه‌عبی بۆ هه‌ر جوله‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه به ئاراسته‌ی كه‌ركووك، رێگا به گرتنه‌وه‌ی كه‌ركووك ناده‌ن”.