تره‌مپ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای له‌كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌

له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ پۆستێكی دا دۆناڵد تره‌مپ بریاری دوورخستنه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای راگه‌یاندوو، رایگه‌یاند كه‌  ڕێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌”.

به‌پێی ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌كانی جیهان،ترەمپ ڕێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکای لە پۆستەکەی دوور خستووەتەوە و بڕیارە “مایک پمپۆ” سەرۆکی دەزگای هەواڵگری لە شوێنی دابنێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان،  جینا هاسپێل، بووەتە بەڕێوەبەری نوێی CIA، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ ورده‌كاریه‌كی تر له‌باره‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی كابینه‌ی نوێی دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرا نه‌بووه‌”.

Back to top button