مهسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی کۆماری چین و شاندی یاوەری دهكات
ئهمڕۆ سێ شهمه 13ی ئازاری 2018 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە چین ویتچینگ باڵیۆزی کۆماری چین لە بەغدا و شاندی یاوەری کرد.
له دیداری نێوان ڕاویژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان و بالیۆزی كۆماری چین دوا رەوشی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ هەرێمی کوردستان و رێکارەکانی پێشخستنی ئەو پەیوەندیانە تاوتوێکران.
لای خۆیهوه باڵیۆزی چین ڕایگهیاند: “هەرێم لە دابین کردنی ئارامی و ئاسایش سەرکەوتوو بووە ئەمەشیان زەمینەیەکی لەبار دروست دەکات بۆ ئەوەی هەرێم لە گشت بوارەکانی تر سەر لە نوێ رێگەی پێشکەوتنی زیاتر بگرێتەبەر “.
له بەرامبەردا، (مەسرور بارزانی) ڕاوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانترکردنی پەیوەندییە هەمەچەشنەکانی هەرێم لەگەڵ چین دەربڕی و ئاماژەی بە ئەوەدا کە کۆماری میللیی چین لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێگەیەکی بەهێزی هەیە و خوازیارین ئەم پێگە کارایە بۆ چارەسەریی کێشە چەقبەستوەکان و سەقامگیریی زیاتری ناوچەکە بەکار بهێنن.