ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی نابێت له‌گه‌ڵ منداڵ بكرێت

خواكوڕك
توێژه‌رانی بواری ده‌روونی ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ده‌كه‌ن كه خاوه‌نی مناڵی بچووكن، و پێیانوایه هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وت هه‌رگیز نابێت له‌گه‌ڵ منداڵان بكرێت. به‌ڕای توێژه‌ران دایکان و باوکان لە ئاست مەترسییەکانى نواندنى توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵ، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لێدانى منداڵ، ڕووبەڕووی چەندین گرفتى دەروونیی و جەستەیی دەکاتەوە.
له گرنگترین زیانه‌كانی زیانه‌كانی توندوو تیژی ئه‌مانه‌ن :-
– لێدانی منداڵ کاری ڕژێنەکانی لەشی تێکدەدات و ڕەنگە ڕژێنەکانی تووشی نەخۆشیی درێژخایەن بکات.
– دەبێتە ھۆی تۆقاندنی منداڵ و ڕاچڵەکینی شەوانە.
– بوورانەوەی منداڵ.
– درەنگ فێربوونی قسەکردن و دواتریش دروستبوونی گرفت لە قسەکردن و زمانی‌دا.
– میز بەخۆداکردن.
– دڵەڕاوکێ و خەمۆکیی.
– منداڵەکە لە داھاتوودا کەسێکی لاواز و خۆ بەکەمزانی لێبەرھەمدێت.
– کەسایەتییەکی ناجێگیری دەبێت و توانای بڕیاردانی نابێت.
– لە تەمەنی لاوێتیدا ناتوانێت تێکەڵ بە کۆمەڵ ببێت و کەسێکی گۆشەگیر دەبێت.
– دوور نییە تووشی ئیفلیجی و پەککەوتنی کۆئەندامی دەماری نەکات.
– پسپۆڕان دەڵێن لە ھەندێک حاڵەتدا ڕەنگە لێدانێکی کەمیش ببێتە ھۆی گیان لەدەستدانی منداڵ.