بارزانی و پارتی سەرکەوتن و ئەزموونی حوکمڕانی کوردیان ڕزگار کرد
بهمن کاك عبداللە
پێشەکی دەتوانم بڵێم ئەم ڕێککەوتنەی نێوان هەرێم و بەغداد سەرەتایی و کاتیەو چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی نێوان کورد و عێراق نیە .
بۆئەوەی ڕوونتر بێت بۆچی بارزانی و پارتی سەرکەوتن ، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ڕووداوەکانی پێشتر ، بارزانی سەرکردایەتی پرۆسەی ڕیفراندۆمی کرد بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەسەرکەوتووی لەتەواوی خاکی کوردستان ئەنجامدا و توانی ۹۳٪ دەنگی خەڵکی کوردستان بەدەست بهێنێت ، گەر خیانەتی ۱٦ ی ئۆکتۆبەر نەبوایە ئیستا ئیمە لەقۆناغی سەربەخۆیی کوردستان بووین .
لە بەرامبەردا ( عیراق و ئێران و تورکیاو بەشیکی یەکیتی و بەچاودیری بریتانیا ) گەورەترین گەلەکۆمەکی لە بارزانی و پارتی و ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان کرا بۆ کۆتایهێنان بەبارزانی و پارتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەداخەوە بەهۆی خیانەتی بەشێك لە یەکێتی و بێدەنگی حزبە کوردیەکانی دژی ڕیفراندۆم ٥۱٪ خاکی کوردستان داگیرکرا.
پارتی و پێشمەرگەکانی کوردستان بەتەنیا مانەوە بۆ بەرگریکردن لە ئەزموونی حوکمڕانی کوردی ، هێزەکانی داگیرکەر بەهاوکاری ڕاگەیاندنە جاش قەڵەمەکانی زۆنی شڵەقاو هێرشیان کردە سەر هەولێر لە شارۆچکەی پردێ ی نێوان کەرکوک ـ هەولێر ، پێشمەرگەکانی پارتی سوپای داگیرکەری عێراق و سوپای پاسدارانیان توشی شکستێکی گەورەی کەمەر شکێن کرد، چەن ڕۆژێك پاشتر پێنج فرقەی سوپای عیراق و پاسداران و میتی تورکی بۆ دەستگرتن بەسەر دەروازەی سنوری ( ابراهیم خلیل و فیشخابور ) بڕینی هەناسەی کوردستان هێرشیان کردەسەر سحیلا و پێشمەرگەکانی پارتی لەوشەرشدا دیسانەوە سوپای داگیرکەریان توشی شکستێکی دیکەی کەمەر شکێن و ئابڕوبەر کردەوە ، هەمان ڕۆژ داگیرکەر لەمەخمورەوە هیرشیان بۆسەر هەولێر هێنا لەوێش پێشمەرگەکانی پارتی داگیرکەریان شکست پێ هێنا .
دوای شکستی سەربازی داگیرکەر حکومەتی عیراق لەڕیگەی جاشەکانی ناوخۆوە ویستی حوکومەتی هەریم کەجاشەکان پێیان دەوت کومەتی پارتی بڕوخێنن ، داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پێكهێنانی حکومەتی ئینقازیان دەکرد ، بەڵام لەوە شکستیان هێنا ، دواتر گۆڕان و کۆمەڵ لەحکومەت کشانەوەو یەکگرتوش لەترسی موزایدەی ئەوان کشایەوە ، لەوەش شکستیان هێنا ، پاشان ( گۆڕان و کۆمەڵ و بەرهەم و شاسوار و باڵی خیانەتکاری یەکێتی) چونە بغداد و داوایان کرد دانوستان لەگەل حکومەتی کوردستان نەکرێت وموچەی فەمانبەران نەدرێت بەحکومەت .
حکومەتی عێراق چی دەوت ، ناوی هەریم و حکومەتی هەریمی سڕیەوەو دەیوت پارێزگاکانی باکوری عیراق ، دەیوت دەبێت دەروازەکان و مەتارات تەسلیم بەسوپای عێراق بکرێت و ڕیفراندۆم هەڵبوەشێنرێتەوە ، ئیران یش دەیوت کورد دەنێرینەوە شاخەکان .
ئەنجام چی ڕوویدا ، حکومەتی هەرێم مایەوە ، نێچیرڤان بارزانی بەجوڵە دبلۆماسیەکانی هەموو گەمارۆ دبلۆماسیەکانی تێکشکاند ، حکومەتی عێراقی ناچار بەدانوستان کرد، باکوری عیراقی لەسەرزمانیان کردەوە بەحکومەتی هەرێمی کوردستان ، مەطاری پێکردنەوە ، دەبێت بەشێك لەموچەی فەرمانبەران یش بنێرێت ، سوپای داگیرکەریش دەروازەی سنوری ونەوت و فڕۆکەخانەشی تەسلیم نەکراو ڕیفراندۆمیش هەڵنەوەشایەوە .
بارزانی و پارتی سەرکەوتن بەسەردوژمنانی ناوخۆ و دەرەوە و ئەزمونی حوکمڕانی کوردستان یشیان لە ، لەناوچوون ڕزگارکرد .
ڕیفراندۆم بەرکارەو سەربەخۆیی کات و دەرفەتی ماوە ، باچاوەڕێ بین .