زانایه‌كی گه‌وره‌ی بواری گه‌ردوونناسی و زانسته‌ ئاسمانیه‌كان كۆچی دوایی كرد

زانای گەورەی بواری گەردوونناسی و زانستە ئاسمانییەکان (ستیفن هۆکینگ) لە تەمەنی 76 ساڵیدا له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا کۆچی دوایی کرد.”

خێزانی هۆکینگ لە راگەیێندراوێکدا پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌یان كردۆته‌وه‌ و رایانگه‌یاندوه‌.” کە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 14/3/2018، (ستیفن هۆکینگ) زانای گەورەی بواری گەردوونناسی و زانستە ئاسمانییەکان لە ماڵەکەی خۆی لە شاری کامبریجی بەریتانیا کۆچی دوایی کردووە.

لوسی رۆبێرت و تیم، کچ و کوڕەکەی هۆکینگ بەناوی ماڵباتەکەی رایانگەیاندوه‌:” زۆر بەداخەوە رایدەگەیێنین کە باوکی خۆشەویستمان کۆچی دوایی کردووە. ئەو زانایەکی گەورە بوو، کار و هەوڵەکانیشی بۆ چەندین ساڵی دیکە دەمێننەوە، ئازایەتی ئەو  بووە هەوێنی کاری هەموو خەڵک لە جیهان”.

هۆکینگ  تەمەنی لە لێکۆڵینەوە لە گەردوونناسی بەسەربرد و هەموو جەستەشی لەکارکردن کەوتبوو، ئەو زۆرجار پێشنیازی بۆ مرۆڤایەتی دەکرد شوێنێکی دیکە بۆ ژیان بدۆزنەوە، چونکە بەڕای ئەو زەوی لەژێر مەترسیدایە.

بەشێک لە ژیاننامەی ستیفن هۆکینگ زانای گەورەی بواری گەردوونناسی و زانستە ئاسمانییەکان:-

– ستیفن وڵیام هۆکینگ لە 8ی کانوونی دووەمی 1942 لە شاری ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا لەدایکبووە.

– بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆ ئۆکسفۆرد و دکتۆراشی لە زانکۆی کامبریج هەبوو.

– هۆکینگ نەخۆشی (ALS) هەبوو، نەخۆشییەکە ماسوولکەکان بێهێز دەکات.

– لە تەمەنی 22 ساڵیدا پزیشکەکان رایانگەیاند تەنیا چەند ساڵێکی دیکە دەتوانێت لە ژیاندا بمێنێتەوە.

– بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە بەردەوام لەسەر کورسی بوو و بەبێ ئامێری دەنگیش نەیدەتوانی قسە بکات.

– هۆکینگ لە ژیانیدا چەندین پەرتووکی زانستی نووسیون، لەنێویاندا (کورتەیەک لە مێژووی کات)، ئەم پەرتووکە لەنێو ئایین و ئایینزاکان هەرایەکی گەورەی نایەوە و کاردانەوەی تووندی لێکەوتەوە.

– بەگوتەی ئەندامانی خێزانەکەی، هۆکینگ بە مردنێکی ئاسایی لە ماڵەکەی لە نزیک زانکۆی کامبرج، ئەو شوێنەی زۆربەی پەرتووک و لێکۆڵینەوەکانی لێ ئەنجامداون، گیانی لەدەستداوە.

– بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆ ئۆکسفۆرد و دکتۆراشی لە زانکۆی کامبریج هەبوو.

– لە ساڵی 1979مەدالیای ئالبێرت ئەنیشتاینی پێبەخشرا.

– لە ساڵی 2002 لە راپرسییەکەدا کە BBCی ئەنجامیدا، لە 100 کەسایەتی مەزنی بەریتانیا بە 25ەمین کەس هەڵبژێردرا.

– ساڵی 2014 چیرۆکی ژیانی کرایە فیلم بەناوی بیردۆزی هەموو شتێک.

– دووجار هاوسەرگیری کردووە، کچێک و دوو کوڕی هەیە، یەکێکیان رۆژنامەڤان و نووسەری دیاری بەریتانی لوسی هاکینگە.

– ستیفن باوەڕی بە بوونی خودا نەبوو. ئەو لە بەرنامەیەکدا بەڕوونی باوەڕی خۆی ئاشکراکرد و رایگەیاند: “ئاسانترین روونکردنەوە بۆ گەردوون ئەوەیە ھیچ خودایەک نییە، ئەمە دەمگەیێنێتە دۆزینەوە و ئەنجامێکی بەکەڵک کە ھیچ دۆزەخ و بەھەشتێکیش نییە، ئێمە ھەر یەک ژیانمان ھەیە بۆئەوەی گەردوون بەرزبنرخێنین، ئەگەر پێمانوابێ شتێک دەتوانێت بەبێ دروستبوونی ھەبێت، ئەو شتە بۆ گەردوون نەبێت لەبری خوداکان”.

Back to top button