ماكرۆن: ده‌ستخۆشی له نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كه‌م
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و عێراق ده‌رده‌بڕێت.”
(ئیمانوێل ماکرۆن) سەرۆککۆماری فەرەنسا لە تویتێکدا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگەیاندووە.”كه پێشوازی لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەم.
سەرۆکی فەرەنسا لە تویتەکەیدا ئه‌وه‌شی نووسیوه.” كه فەرەنسا پشتیوانی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی لە عێراق، هه‌نگاوه‌كانی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوولا بۆیه ده‌ستخۆشیان لێ ده‌كه‌م.