چاره‌نووسی نه‌وتی عێراق به‌ده‌ست جه‌نگه‌كانه‌وه‌

خواكوڕك

سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری داوه‌ بۆ ساڵی 2017 قه‌رزێكی 10 ملیار دۆلاری بدات به‌ حكومه‌تی عێراق به‌ڵام تا ئێستا دڵنیا نیه‌ له‌ رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و داهاتانه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق.

جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رۆژی پێنجشەممه‌ 22/9/2016 بڵاوی کردەوە، عێراق ئامانجیەتی پرێزگاری لە بەشی بەرهەمهێنانی خۆی بکات لە نەوتی جیهاندا لە نێوان 4.75 بۆ پێنج ملیۆن بەرمیلی رۆژانە. به‌ڵام به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ تا ئێستا سندوقی نێوده‌وڵه‌تی نه‌گه‌یشتۆته‌ دڵنیایی ته‌واوه‌تی.

یه‌كێك له‌و پێش مه‌رجانه‌ی دانراون بۆ حكومه‌تی عێراق له‌كاتی وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه‌، پێویسته‌ ئه‌و وڵاته‌ پارێزگاری له‌ بڕی ئه‌و داهاته‌ی بكات كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵێك دا بۆ بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه‌ داوای له‌ عێراق كردووه‌ سه‌رجه‌م توانای خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ته‌واوی ئه‌و توانایه‌ی كه‌هه‌یه‌تی له‌ بواری نه‌وت، به‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.

له‌لایه‌كیتر حكومه‌تی عێراق بڕیاری داوه‌ هاوکاری سەقفی بەرهەمهێنان بکات بۆ پاڵپشتی کردنی نرخی نەوتی جیهانی لە کۆبوونەوەی نا فەرمی هەفتەی داهاتووی ئەندامانی رێکخراوی دەوڵەتانی ناردنە دەرەوەی نەوت (ئۆپیک) لەگەڵ دەوڵەتانی نا ئەندامی رێکخراوەکە لە جەزائیر.

Back to top button