محه‌مه‌د سلاح چه‌ند هه‌نگاوێك دووره‌ له‌ ریال مه‌درید

جیانفرانكۆ شیچیتىڤ، ئیتاڵی و به‌رێوبه‌رى كاره‌كانى یاریزانان له‌ یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان ئاشكراى ده‌كات.” كه‌ یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى میسرى و گۆلكارى لیڤه‌رپول ته‌واو نزیك بۆته‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندى كردنى به‌یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى له‌ هاوینى داهاتوو.”

پێگه‌ى دیفنسا سه‌نتراڵى ئیسپانى لێدوانێكى به‌رێوبه‌رى كاره‌كانى یاریزانانى له‌ فیفا بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ بروام وایه‌ ئێستا رۆما هه‌ست به‌بێ هیوایه‌كى گه‌وره‌ ده‌كات دواى رۆیشتنى سه‌لاح بۆ یانه‌ى لیڤه‌رپول له‌ هاوینى رابردوو ، كه‌ ئێستا نرخه‌كه‌ى زۆر زیادى كردووه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌لاح وه‌رزێكى نمونه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول پێشكه‌ش كردوه‌ ،ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا وه‌رزى داهاتوو له‌ ریال مه‌درید یارى ده‌كات.”

له‌ كۆتایدا به‌رێوبه‌رى كاره‌كانى یاریزانانى له‌ فیفا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌.” كه‌ یاریزان سه‌لاح ئه‌زمونێكى باشى هه‌یه‌ له‌یاریگاكانى ئه‌وروپا ، له‌ ریزى چێڵسى یارى كردووه‌ دواتر چوه‌ته‌ خولى ئیتاڵیا و ئێستا له‌ لیڤه‌رپول یارى ده‌كات و ته‌مه‌نى بچوكه‌ و له‌ باشترین بارو دۆخ دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكات به‌ یانه‌ی مێرنگی و درێژه‌ به‌ یاریكردن بدات له‌ خولی ئیسپانیا.

Back to top button