پێنج رێنمایی گرنگ و پێوست بۆ دواخستنی تاڵی سپی لە قژدا

یەکێکە لە کێشەکانی جوانی خانمان کە تووشیان دەبێت دەرکەوتنی تاڵی موی سپیە لە قژدا بەتایبەت خانمانی بەتەمەن، کە یەکێکە لە نیشانەکانی پیری و بەسەرچوونی تەمەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە خانمان ڕەنگە لە تەمەنێکی زۆر کەمدا موی سپی بکەوێتە قژیانەوە.

بۆ ئەوەی کاریگەری ئەم کێشەیە کەم بکەیتەوە سپیبوونی تاڵە سپییەکانی قژت دوابخەیت، دەکرێت پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە بکەیت و گرنگی بەم خۆراکانە بدەیت و خۆت له‌و حاڵه‌ته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی رێژه‌ی ده‌رباز بكه‌یت.

رێنماییه‌كان بریتین له‌:-

1-زۆر گرنگە بایەخ بدەیت بە ژەمی خۆراکی ئاوی وەک ماسی، چونکە لەش پێویستی پێیەتی و دەبێتە هۆی پاراستنی قژ و مانەوەی جوانی و گەشاوەی ڕەنگەکەی، پێویستە هەفتانە دووجار بخورێت، چونکە بڕێکی زۆر ئۆمیگای سێی تێدایە.

2-حلبە:- کە یەکێکە لە پێکهاتە خۆراکیە بەسوودەکان و خواردنەوەکانی لەلای دوکانی عەتارەکان دەستدەکەوێت، خواردنەوەی دەبێتە هۆی پاراستنی گەشە و ڕەنگی قژ، لەهەمانکاتدا هەڵوەرین و سپیبوون دەیپارێزێت، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامیناتی تێدایە.

3-ئەستوربوونی لیکەڕژێنەکان (غودەی دەرەقی) یەکێکە لەو نەخۆشیانەی دەبێتە هۆکارێک بۆ سپیبوونی تاڵە مووەکانی قژ، هەر بۆیە گرنگە لەکاتی بوون یان هەستکردن بەو نەخۆشیە بەپەلە سەردانی پزیشک بکرێت و چارەسەر بکریت.

4-ڤیتامین بی12:- یەکێکی تر لە ڕێنماییەکان بۆ ڕزگاربوون و دواخستنی تاڵی سپی لە قژتدا، خواردنی ئەو خۆراکانەیە کە بڕێکی زۆر ڤیتامین بی12 تێدایە، وەک گۆشتی سور و پەتاتە و بیبەر.

5-توێژینەوە زانستیەکان بەشێکی زۆریان سەلماندوویانە کە بەکارهێنانی خەنە بەشێوەیەکی بەردەوام و ڕێک، یارمەتیدەرە بۆ دواخستنی دەرکەوتنی تاڵی موی سپی لە قژدا.

Back to top button