سه‌رۆك بارزانی: كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نها مووچه و فرۆكه‌خانه نیه.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له تویتێكدا رایدهگهێنێت.” كه كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا مێژوویی، سیاسی، نەتەوەیی، مرۆیی، ئابووری و دەستوورین.”
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی به‌غدا بۆ هه‌ڵگرتنی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له تویته‌ر له واڵی تایبه‌ت به‌خۆی په‌یامێكی بڵاوكردۆته‌وه و نوسیوویه‌تی.” كه هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌نگاوێكی باشه، به‌ڵام كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌كان و بوودجه نییه.
سه‌رۆك بارزانی، هه‌وه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه.” كه كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا مێژوویی، سیاسی، نەتەوەیی، مرۆیی، ئابووری و دەستوورین.