ئه‌یاد عه‌لاوی: پێویسته ته‌واوی كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق، (ئه‌یاد عه‌لاوی) بڕیاری هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به ئه‌رێنی وه‌سفكرد و ده‌ڵێت.” پێویسته هه‌نگاوی دیكه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان بگیرێنه‌به‌ر له نێوان هه‌ردوولا.”
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌یاد عه‌لاوی،جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق، كه تێیدا هاتوه.” كه ئه‌و بڕیاره له چوارچێوه‌ی ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه دێت، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دراون له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق، پێویستیشه هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو خێراتربكرێن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان”.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه.” كه دوێنی سی شه‌ممه 13/3/2018، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌فسه‌رانی پاسپۆرت و نیشنگه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكاته‌وه و مووچه‌ی مووچه خۆران له چه‌ند وه‌زاره‌تێك بنێرێت پێش نه‌ورۆز.
پاش ئه‌م هه‌واڵانه،نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌و هه‌نگاوه كرد و هیوای خواست، ته‌واوی كێشه‌كانی دیكه‌ش به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌مڕۆش، له تویتێكدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندوه.” كه هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌نگاوێكی باشه، به‌ڵام كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌كان و بوودجه نییه.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه.” كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا مێژوویی، سیاسی، نەتەوەیی، مرۆیی، ئابووری و دەستوورین.