به‌په‌له‌… وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێڕ

پێش كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا وه‌زیری ناوخۆی عێراق، گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌خی كوردستان و بڕیار وایه‌ به‌ مه‌راسیمێك فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بكرێته‌وه‌.”

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/3/2018 (قاسم ئه‌عره‌جی) وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌خت و  دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كۆردستان كۆبووه‌.

هاتنی وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌ كاتێكدایه‌ كه‌، دوێنێ سێ شه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بریاریدا گه‌مارۆی ئاسمانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگیرێ و گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ رووی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه‌.

هه‌ر هه‌مان رۆژ، له‌و باره‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی كرد، بۆ ده‌ستپێشخه‌ری و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی نێوان هه‌ردوولا.

Back to top button