سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر له‌ پۆستێكی دا سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌و له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاندووه‌، كێشه‌ی گه‌لی كوردستان كێشه‌یه‌كه‌ كه‌ ته‌نها له‌ بابه‌تی فرۆكه‌خانه‌ و بودجه‌دا كورت ناكرێته‌وه‌”.

ئه‌مرۆ 14ی 3ی 2018 سه‌رۆك بارزانی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌ تویتێكی دا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند”بڕیاری كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم، هەنگاوێكی باشە بۆ دەستپێكردنی چارەسەری كێشەكان”.

هه‌ر له‌ توێته‌كه‌ی دا سه‌رۆك بارزانی ده‌شلێـ” بەڵام پێویستە هەموو لایەك ئەوەی لەیاد بێت كە كێشەی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی عێراق كێشەی مافی سیاسی و نەتەوەیی و مێژوویی و دەستووری و مرۆڤی و ئابووریی گەلی كوردستانە و تەنیا لە بابەتی فڕۆكەخانە و بودجەدا كورت ناكرێتەوە.

Back to top button