فرۆكه‌خانه‌كانی كوردستان كرانه و خواكوڕكیش دواین زانیاری له‌باره‌ی چۆنیه‌تی كرانه‌وه‌كه ئاشكرا ده‌كات
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا هه‌ردوو وه‌زیری ناوه‌خۆی كوردستان و عێراق بریاری كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا و وه‌زیری ناوه‌خۆی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مرۆ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی كرانه و به‌پێی خشته‌ی گه‌شته‌كان له‌مرۆوه فرۆكه‌خانه‌كان كراوه‌ن”.
ئه‌مرۆ 14ی 3ی 2018 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا هه‌ردوو وه‌زیری ناوه‌خۆی” عێراق و كوردستان” كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی راگه‌یاند، وه‌زیری ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند” کردنەوەی فڕۆکەخانەکان هەنگاوێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا كه‌ریم شنگالی جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستووری عێراق کردەوە”.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دانانی كه‌سانی تر كه له به‌غداوه ناردرابن، لێژنه‌ی گواستنه‌وه له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆنفراسی رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ده‌نگۆیه‌كه‌ی به‌درۆ وه‌سف كردوو، رایگه‌یاند”دەنگۆی گۆڕینی هیچ بەرێوەبەرێکی فڕۆکەخانەکان ڕاست نین”.